موراد قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاند، "بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دۆنالد تره‌مپ ده‌رباره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سووریا، بۆ ئه‌وان سوپرایز نه‌بووه و به‌و بڕیاره تووشی سه‌رسوڕمان نه‌بوون".
موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی ڕادیۆی «ده‌نگی وه‌ڵات»، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌یان له سووریا درێژكراوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ٦ی تشرینی دووه‌مه دژ به ٣ پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد و له چوارچێوه‌ی هێڵی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌ییدا دراوه.
ئەو وتی «ده‌رباره‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، به‌ر له هه‌ر شتێك ده‌مه‌وێت بڵێم: ئه‌م بڕیاره بۆ ئێمه سوپرایز نییه. ئێمه سه‌رمان نه‌سووڕما. ئێمه هه‌موو هێزێك باش ده‌ناسین. ئه‌م بڕیاره كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دۆنالد تره‌مپ درا، درێژه‌پێدانی هێڵی پیلانگێڕییه. وه‌ك ده‌زانرێت، ئه‌مه‌ریكا ٦ی تشرینی دووه‌م له دژی ٣ هاوڕێی ئێمه بڕیارێكی دا. بڕیاری كشانه‌وه‌ش درێژدانه به بڕیاری ٦ی تشرینی دووه‌م. جارێكی دیكه سه‌لما كه تێكۆشانی ئازادیی گه‌لی كورد و ستاتۆی كوردان خه‌می هیچ هێز و ده‌وڵه‌تێكی هه‌ژموونگه‌را نییه. كاتێك له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بگونجێت، له‌گه‌ڵ كوردان هاوكاری ده‌كه‌ن، كاتێك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوردان نه‌یه‌ته‌وه، وازی لێ دێنن. به‌شێوه‌یه‌كی هه‌لپه‌رستانه ڕه‌فتار ده‌كه‌ن".
قه‌ره‌یلان له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا گوتی: «پێیان وایه هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كانی ڕۆژاڤا به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بووه. ئه‌وانه‌ی له‌نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن باش ده‌زانن كه ئه‌وه ڕاست نییه. ئه‌مه‌ریكا ساڵی ٢٠١٥ هاته سووریا. شۆڕشی ڕۆژاڤا ساڵی ٢٠١٢ ڕوویدا. له دژی گرووپه چه‌ته‌كانی نووسره و داعش ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٤ به هێزی خۆی شه‌ڕی كرد و سه‌ركه‌وت.»
قه‌ره‌یلان ڕاشیگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی تورك هه‌وڵ ده‌دات كاری هێڵی پیلانگێڕی له دژی كوردان جێبه‌جێ بكات، ده‌یه‌وێت هه‌موو هێزه‌كان له دژی كوردان هه‌ڵوێست پیشان بده‌ن.
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) وتیشی«زۆر كه‌س له‌نێو حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكادا دژی ئه‌م بڕیاره‌ن و بڕیاره‌كه به ڕاست دانانێن. ئه‌ورووپاش ئه‌مه‌ی به ڕاست دانه‌نا و پشتیوانی نه‌كرد. هه‌ندێك لایه‌ن ڕایانگه‌یاند كه ناكشێنه‌وه. به‌ر له‌وه‌ش، دیوانی باڵای دادی ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی په‌كه‌كه بڕیارێكی دا كه ده‌كرێت به ئه‌رێنی دابنرێت. له‌وانه‌یه هه‌ڵوێستێكی به‌هێز كه بتوانێت ئه‌نجامه‌كه بگۆڕێت پیشان نه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و ڕاستییه‌ی ده‌ركه‌وتووه ئه‌وه‌یه: ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وامی به هێڵی پیلانگێڕی بده‌ن؛ ده‌وله‌تی توركی فاشیست و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكایه كه له تیمێكی تووندی تره‌مپ پێكهاتووه. هاوشێوه‌ی ساڵی ١٩٩٩ له‌و ئاسته‌دا نین كه زۆر ده‌وڵه‌ت به‌شدار بن، ته‌نگه‌تاومان بكه‌ن و ئه‌نجام به‌ده‌ستبێنن. هه‌ر بۆیه ده‌ركه‌وتووه كه نه‌ك ته‌نیا پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانگێڕییه‌كه، به‌ڵكو ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه پیلانگێڕی به‌ته‌واوی تێكبشكێنرێت و له ڕۆژه‌ڤ ده‌ربكرێت. ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی كراوه بینرا.»