سلێمانی... ئاماری ڕووداوەكانی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماری ڕووداوەكانی هاتوچۆی ساڵی ٢٠١٨ی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەش ٢٢٤ كەس بە ڕووداوەكانی هاتوچۆ  لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی كانونی دووەمی ٢٠١٩، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، كاروان محمد، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم ئامارەكانی ڕووداو و ژمارەی قوربانیان و داهات و خەرجی و كاروچالاكیەكانی ساڵی  ٢٠١٨هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی خستەڕوو.

بەپێی ئامارەكەش داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەكە ١١٤ ملیار و ٣٣٨ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار دینار بووە كە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ زیادی كردووە، كە ٨٢ ملیار و ٨٩٠ ملیۆن و ٦٢٩ هەزار دینار بوو.

هەر بەپێی ئامارەكە لەكۆی ٢٢٤ كە كە گیانیان لەدەستداوە ١٦٢ كەسیان نێر بوون و ٦٢ كەسیشیان لەڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات هەر بەپێی ئامارەكە ٣ هەزار و ٤٨٩ كەس بە ڕووداوەكانی هاتوچۆ برینداربوون.



PM:12:08:02/01/2019