پارتی دیموکراتی کوردستان لە پلانیدایە لیژنەیەک بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک پێکبهێنێت و پارێزگارێکی بێلایەنیش بۆ ئەو پارێزگایە دابنێت، یەکێتیش رەخنە لەم هەڵوێستەی پارتی دەگرێت.
بەپێی هەواڵێک کە لە میدیای فەرمی پارتی بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ئاماژەبەوەکراوە، کە به‌فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك پێكهێنراوه‌و له‌مساڵدا هه‌نگاوی كرده‌یی ده‌نێن و پیلانی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه پارێزگارێكی بێلایه‌ن بۆ كه‌ركوك دابنرێت.
لەو بارەیەوە ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك رایگەیاندووە، ئه‌وه‌ی پارتی له‌سه‌ر كه‌ركوك ده‌یكات موزایه‌ده‌یه، چونكه هیچ لیژنه‌یه‌ك له‌ئارادا نییه‌و ئه‌و لیژنه‌یه‌شی باسی ده‌كه‌ن، قورسایی نییه.
هەروەها رەخنە لە بارزانی دەگرێت و دەڵێت، مه‌سعود بارزانی خۆی باوه‌ڕی به‌كه‌ركوك نییه، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی پێی هه‌بوایه، له‌بری ئه‌وه‌ی له‌به‌غدا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه بكات كه وه‌زیرێك نه‌درێت به‌یه‌كێتی، پێداگری له‌سه‌ر ئارامكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك ده‌كرد، بۆیه ئه‌وان هیچ شتێكیان له‌كه‌ركوك نییه".
ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود ئاماژە بەوەشدەکات پارتی ده‌ڵێ كاتێك ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ كه‌ركوك كه كوردستانی بێت، واته ئه‌وكاته‌ی ئه‌وان لێره بوون كه‌ركوكیان به‌كوردستانی نه‌زانیوه.
سه‌باره‌ت به‌دانانی پارێزگاری بێلایه‌ن،جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك باس لەوەشدەکات ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود ده‌ڵێت: "پارتی كه ده‌بینێت له‌كه‌ركوك یه‌كێتی باڵاده‌سته، هه‌میشه به‌زمێك ده‌دۆزێته‌وه كه جێبه‌جێ نه‌بێت، ئه‌وه‌ی ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن بۆ ئیستیفزازكرنی یه‌كێتییه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاماده‌ن له‌هه‌ولێرو دهۆك پارێزگارێكی بێلایه‌ن دابنێن، ئه‌وكات حه‌قی ئه‌وه‌یان هه‌یه بۆ كه‌ركوكیش قسه‌یه له‌وشێوه‌یه بكه‌ن".