کەشناسی جیاوازی بارانبارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە خشتەیەکدا جیاوازی بڕی بارانبارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردووی بڵاوكردەوە.

بەپێی خشتەکەی کەشناسی، لەمساڵدا لە سنوری پارێزگای سلێمانى بە بەراورد بە ساڵی رابردوو 380 ملم زیاتر باران باریوە، لە پارێزگای هەولێریش 283 ملم بارانى زیاتر باریوە لەگەڵ ساڵی رابردوو.

هەروەها لە پارێزگای دهۆک 413 ملم،  لە کەرکوکیش 204 ملمو، لە هەڵەبجەش 356 ملم باران زیاتر باریوە بە بەراورد بەساڵی رابردوو.



PM:03:22:02/01/2019