بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک کارەبای نیشتمانی گه‌ڕه‌كه‌كانى توىی مه‌لیك و هه‌واره‌به‌رزه و گۆیژه لە شاری سلێمانی نابێت. و هۆکارەکەی ڕووندەکاتەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێرداروە ئاماژە بەوە دەکات، به‌هۆى دروستبوونى كێشه‌یه‌ك له وێستگه‌ى كاره‌باى ئه‌زمڕ، کارەبای گه‌ڕه‌كه‌كانى توى مه‌لیك و هه‌واره‌به‌رزه و گۆیژه کە دەکەونە سەر فیده‌ره‌كانى (٤٢، ٤٠، ٤٣، ٤٤ ،٤٥ ،٤٦، ٤٧، ٤٨ ،٤٨م، گۆیژ، ٤٩) بۆ چه‌ند رۆژێك كاره‌بای نیشتیمانیان نابێت.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا تیمه‌كانى چاكسازیی وێستگه‌كان سه‌رقاڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌ن و ڕایگەیاندووە "هه‌ندێك گه‌ڕه‌كى دیكه له‌و وێستگه‌یه‌وه كاره‌با وه‌رده‌گرن تا چاره‌سه‌ربوونى كێشه‌كه، ته‌نیا به‌یانیان ده‌توانرێت كاره‌باى نیشتیمانیان پێبدرێت و ئێواران ته‌نیا كاره‌باى موه‌لیده‌یان ده‌بێت".
هاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی بە شێوەی سەرە محاویلە کارەبایان پێدەدرێت.