میدیای فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە یه‌كێتی و پارتی به فه‌رمی ڕه‌فتاره‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ و دوو ئیداره‌یی دوباره ده‌كه‌نه‌وه.
کەناڵی پەیامی زمانحڵی کۆمەڵی ئیسلامی بڵاویکردووەتەوە " یه‌كێتی و پارتی به فه‌رمی ڕه‌فتاره‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ و دوو ئیداره‌یی دوباره ده‌كه‌نه‌وه.و له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان كادرانی یه‌كتر به‌بارمته ده‌گرن"
ئەو کەناڵەی کۆمەڵ دەشڵێت "به کارانەش پرسیار له‌سه‌ر كۆی ده‌ستگیركردن و دانه‌پاڵی تۆمه‌تی تیرۆر بۆ كادران و ئه‌ندامانی حیزبه‌كان دروستبووه".