بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا چارەسەرکردنی کێشەی وێستگەی کارەبا ئەزمەڕی ڕاگەیاند، کە بەهۆیەوە کارەبای چەند گەڕەکێک نەبوو.
کارەبای سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاویکردووەتەوە، تێیدا هاتووە، "دوای ئەوەی بەهۆی کێشەیەک لە وێستگەی گۆڕینی کارەبای ئەزمەڕ کارەبای چەند گەڕەکێک کوژایەوە، دوای کارکردنی بەردەوامی دوو رۆژ کارمەندانی بەشی چاکسازی وێستگەکان توانرا ئەو کێشەیە چرەسەر بکرێت و پێدانی کارەبا لە وێستگەکە ئاسایی دەبێتەوە".
ڕوونیش کراوەتەوە، ئەمڕۆ تێستی کۆتایی چاکسازییەکە دەکرێت بۆ ئەوەی تەواو دڵنیابین کە وێستگەکە گرفتی نەماوە.
پێشتر کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد "گەڕەکەکانی تووی مەلیک، ھەوارەبەرزە و گۆیژە ئاگادار دەکەینەوە، کە لە فیدەرەکانی (42، 40، 43، 44 ،45 ،46، 47، 48 ،48م، گۆیژە و 49) کارەبا وەردەگرن، بەھۆی دروستبوونی کێشەیەک لە وێستگەی کارەبای ئەزمەڕ، کارەبای نیشتمانی نابێت، تیمەکانی چاکسازیی وێستگەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن".