لەمەودوا پاس بە شەویش کاردەکات

لە سلێمانی پاسی مۆدێل بەرز بەشەو ‌و رۆژ دەكەونەكار و بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانیش دەڵێت "پاسەكان تاوەكو کاتژمێر 2ی بەرەبەیان كاردەكەن ‌و نرخیشیان 500 دینار دەبێت".

سدیق محەممەد، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی بە ڕووداوی وتووە "لەم هەفتەیەدا گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەكی ناوخۆیی دەكەین كە بڕیارە پاسی مۆدێل بەرز بۆ سلێمانی دابین بكات، ئیشكردنی ئەو پاسانە بە رۆژ بەتەنیا لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحموود بەهەردوو راستەكەدا دەبێت ‌و بە شەوانیش دوای تەواوبوونی كاری پاسی گەڕەكەكان دەكەونە كار و بەپێی پێویستی لەسەرجەم ناوچەکانی شاردا كاردەكەن".

ڕوونیشی کردووتەوە "پاسەكان تاوەكو کاتژمێر 2ی بەرەبەیان كاردەكەن ‌و نرخیشیان 500 دینار دەبێت، مەرجی ئەوەشیان بۆ دادەنرێت كە بەپێی وەرزەكان، گەرمی ‌و ساردی ئۆتۆمبێلەكانیان کار پێبكەن".





AM:09:28:05/01/2019