کەسوکاری سێوان قادر ئەو ژنەی لە ماوەی رابردوو دا خۆی و سێ منداڵەکەی لە روداوێکی تەمومژاویدا سوتان، سکاڵایان لەسەر ئەو ژنە کشاندەوە کە بەهۆکاری سوتاندنی کچەکەیان دەستگیرکرابوو، بەوهۆیەوە ئازاد کرا.
شڤان قادر برای سێوان قادر به ماڵپەڕی وشه-ی راگه‌یاندووە، سكاڵاكه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و ژنه كشاندووه‌ته‌وه، كه دراوسێى ماڵى سێوان بووه و دوێنێش دادگا ئازادی كردووه.
وتیشی، هیچ تاوانێك له‌سه‌ر گومان ساغ نابێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ تێوه‌گلانی له به‌رده‌ست نه‌بێت، بۆیه سكاڵاكه له‌سه‌ر ئه‌و ژنه كشێنراوه‌ته‌وه.
براکەی سێوان قادر لەسەر دۆسێی خوشکەکەی ئاماژەی بەوەکردووە، دۆسیه‌ى سێوان هه‌نگاوی باشی بڕیووه و دڵنیان له‌وه‌ی كه‌یسه‌كه ده‌به‌نه‌وه و سزایه‌كی قورسی هاوسه‌ری خوشكه‌كه‌ی ده‌درێت، چونكه ئه‌وه تاوانێكى گه‌وره‌یه ئه‌نجام دراوه.
بەوتەی شڤان قادر" سێوان چه‌ند جارێك له نه‌خۆشخانه وته‌ی له‌سه‌ر رووداوه‌كه لێ وه‌رگیراوه و له هه‌موو جاره‌كاندا هاوسه‌ره‌كه‌ی به تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی زانیوه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ریان هاتووه".
هاوکات سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی وتی، ئازادكردنی ئه‌و ژنه كاری دادگایه و پۆلیس ئاگادارى نییه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان له دۆسییه‌كه هه‌نگاوى باشى بڕیوه.
رۆژی ١٦-١٢-٢٠١٨، ماڵەکەی سێوان قادر سووتا و بەھۆیەوە ھەرسێ منداڵەکەی گیانیان لەدەستداو، دوای چەند رۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە خۆشی بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەکەی گیانی لەدەستدا، بەر لە گیان لەدەستدانی ئاماژەی بەوەکرد، کەھاوسەرەکەی بە سووتانی ماڵ و منداڵەکەی ھەستاوە و لە ئێستاشدا، ھاوسەری سێوان قادر دەستگیرکراوە.