هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند ئاسانکارییان بۆ ئەو هاوڵاتیانە کردووە کە بەنیازی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرین.
راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە پێناو نزیک کردنەوەی رێگەی هاوڵاتیان و ئاسان کاری بۆیان هۆبەی IT بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی فۆڕمی ئەلیکترۆنی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دابین دەکات بە هاوکاری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتوچۆی سلێمانی
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،بەرێزانەی دەیانەوێ ببنە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری دەتوانێ
لە رێگەی ئەم لینکەوە کوراسەی داواکردنی مۆڵەتی شۆفێری پربکاتەوە و راستەوخۆ سەردانی لێژنەی پزیشکی و نوسینگەی شۆفێری بکات ، ئیتر پێویست ناکات بۆ راکێشانی کوراسە سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بکەن تەنها رۆژی تاقیکردنەوە سەردان دەکەن .