دابەشكردنی موچەی ئەم توێژە ڕاگەیەندرا

بانكی "كێوەڕەش" لە ڕاگەیاندراوێكدا كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی كەمئەندامانی سەنگەری ئاشكراكرد.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێكی بانكی "كێوە ڕەش" كە وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە، تێیدا ھاتووە "ڕۆژی سێشەمە 8/1/2018، مووچەی مانگی 10ی كەمئەندامانی سەنگەر لە  بانكەكەمان  دابەش دەكرێ".

دابەشكردنی مووچەی ئەو توێژە لەكاتێكدایە، سبەی سێشەمە مووچەی وەزارەتی پەروەردەش  دابەش دەكرێت.




PM:12:14:07/01/2019