کەشناسی روونکردنەوەیەکی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم روونکردنەوەیەکی لەبارەی رودانی بومەلەرزە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەدا کەشناسی داوا لە دەسگاکانی راگەیاندن دەکات، راستەوخۆ دوای روودانی بومەلەرزە پەیوەندییاکان پێوەنەکەن بۆ وەرگرتنی داتاکان.

دەشڵێت، پرۆسەی تۆمارکردن و پاشان ناردن و شیکردنەوەو پاشان دەرخستنی داتای کۆتایی لە نێوان وێستگەکانی بومەلەرزەیی و داتا سەنتەری خۆمان لە نێو هەرێمی کوردستان پێویستی بە ١٥ خولەک هەیە، بۆیە پێش ئەو ماوەیە ناتوانین هیچ لێدوانێک بدەین.








PM:03:16:08/01/2019