بڕی 317 ملیار دینارەکەی بەغدا زیاد دەکرێت

 ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بە رێککەوتنێکی نهێنی دەکات لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ زیادکردنی بڕی ئەو پارەیەی، کە مانگانە حکومەتی عێراق بی هەرێم دەینێرێت، بەپێی رێککەوتنکە بڕەکەی دەکرێتە 521 ملیار دینار.

 لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ئەحمەدی حاجی رەشید نوسیویەتی، "شەوی رابردوو یەكەم كۆبوونەوەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەستیپیكرد و ئەمڕۆش كۆبوونەوەكه‌ به‌رده‌وامیی پێدرا، کە تیایدا باسیان لە ریككەوتنی نهێنی نێوان هەرێم و عادل عه‌بدلمهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە گوایە ئەو رێككەوتنەی كراوە هەرێم نەوتی خۆی دەفرۆشێت و بەنیازیشە بەغدا مانگانە زیاتر لە 454 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و 67 ملیاریش بۆ پیشمەرگە بنێرێت.

دەقی نوسیەنەکە:

کۆبونەوەکانی لێژنەی مالی
شەوی رابوردوو یەکەم کۆبونەوەی لێژنەی دارایی پەرلەمان دەستی پیکردوو ئەمڕۆش هەرچەندە کۆبونەوەی پەرلەمان نەتوانرا نیصابی هەبیت، بەڵام لیژنەی دارایی بەردەوام بوو لە کۆبونەوەکانی و تیدا باس لە پلانی دابەش کردنی کارەکانی پرۆژە یاسای بوجەکرا و بڕیار درا هەشت وەزارەت و دەستە دیاری کران کە دانیشتنیان لەگەڵ بکریت و لە سبەینیوە دوو وەزارەت میوانداری دەکەین و ئەمڕۆش وەزیری رۆشنبیری بینرا.

جیگەی ئاماژەیە لە کۆبونەوەکەی شەوی رابوردوو باس لە ریکەوتنی نیوان هەریم و عادل عبدالمهدی کرا بە نهینی و چەند ئەندامیک دلنیایان دا کە ئەو ریکەوتنە کراوە کەوا هەریم نەوتی خۆی دەفرۆشێت و بەنیازیشە بغداد مانگانە زیاتر لە ٤٥٤ ملیار بۆ موچەی فەرمانبەران وەرگریت و ٦۷ ملیاریش بۆ پیشمەرگە و لەئیستەوە باس لەوە دەکەن کەهەرێم ئەگەر نەوت رادەست نەکات رێگە نادریت عادل عبالمهدی هیچ پارەیەک بنیریت بۆ هەریم و ئەوە ش بۆ هەریمی کوردستان زۆر قورس دەبیت لە حاڵەتی دابەزینی نەوتدا ئەم بابەتەش ئەگەر بکەویتە نیو دەزگاکانی راگەیاندئەوا عادل عبدالمهدی دوچاری لیپرسینەوە دەبیت بۆیە زەرورە هەریم ورد دراسەی ئەم بابەتەی کردبیت





PM:06:51:08/01/2019