بەڕێوەبەری پرۆژەی ڕێگای بازنەیی شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر ڕایگەیاند، لە دوای جەژنی نەورۆزی 2019 پرۆژەی شەقامی 150 دەست پێ دەکات.
ئەندازیار ئەمیر عەبدولخالق، بە باسی وتووە: "لە دوای دانانی بەردی بناغەی شەقامی 150 مەتری بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر بارانباری، نەتوانرا دەست بە دروستکردن و جێبەجێکردنی پرۆژەکە بکرێت، لەبەر ئەوەی کرداری خۆڵتێکردن و هەڵکۆڵین لە وەرزی زستاندا کارێکی ئەستەمە".
ڕاشیگەیاند "لە دوای جەژنی نەورۆزی ئەمساڵەوە دەست بە جێبەجێکردنی پلانی دروستکردنی شەقامی 150 مەتری دەکرێت".
وتیشی: "مانگی شوباتی ئەمساڵ دەست بە یەکەم قۆناغی پرۆژەی 150 مەتری دەکرێت".