بەوێنە...بەفر بارین لە چەند ناوچەیەکی هەرێم دەستیپێکرد

بەفر بارین لە چەند ناوچەیەکی هەرێم دەستیپێکرد و کەشناسی دەڵێت "پلەکانی گەرما دادەبەزێت".

لەئێستادا لە پیرمام و سەنتەرى قەزای مێرگەسوور بەفر بارین دەستیپێکردووە و ئاستەنگى بۆ هاتووچۆ دروستکردووە و مەودای بینین کەمبۆتەوە.

هاوکات لە ئێستادا لە زێوێ لە نزيك شارۆچكه‌ى پيره‌مه‌گروون بەفر دەبارێت و لە سنوری ئامێدیش 50سم بەفر باریوە.

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسیش ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا بەفر دەبارێت، ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری پارێزگای دھۆک و سلێمانی ھەیە.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشەممە 10/1/2019، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور و سارد دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی شەختە لە کاتەکانی بەیانیی زوودا.



AM:11:10:09/01/2019