گەرمیان...تەرمی منداڵێکی ساوا لە چالێکدا دۆزرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 9ی کانونی دووەم ، لەناحییەی زنانە-ی سەربەقەزای کفری تەرمی منداڵێکی ساوا لەنێو چاڵکدا دۆزرایەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە تیایدا ڕائیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ لەناحییەی زنانە سەربەقەزای کفری تەرمی منداڵێکی ساوا لەنێو چاڵکدا دۆزرایەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە لەئیستادا لەبنکەی پۆلیسی نەوجول پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوەو بەبڕیاری دادوەر تەرمی ئەو منداڵەساوایە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلاردەکرێت .

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەشکردووە، کە ئەمە بەیەکەم حاڵەت دێت لەساڵی 2019 کەمنداڵێکی ساوە فڕێ بدرێت.



PM:02:00:09/01/2019