لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی کەلار دەستیان بەسەر چەندین کارتۆن جگەری بەستوو و خۆراکی ماوە بەسەرچوودا گرت.
راگەیاندنی قیمقامیەتی كەلار بڵاویکردەوە، کە لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا لەلایەن لیژنەكانی قایمقامیەتی كەلارەوە، 26 كارتۆن جگەری بەستوو و 15 كیلۆ خۆراكی بەسەرچوو دەستیان بەسەردا گیراو خاوەنەكەشیان سزادران.
ئەوەشهاتووە، هاوكات چوار دوكانیش لەبەر پابەند نەبوون بە رێنماییەكان داخستنیان بۆ كراوە و تاوەكو جێبەجێكردنی رێنماییەكان رێگە بە كردنەوەی دووكانەكانیان نادرێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، دوكاندارێكیش خۆی لیژنەكانی ئاگادار كردەوە كە 10 كیلۆ خۆراكی بەسەرچووی هەیەو ئەمەش جێگای خۆشحاڵییە.