مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە شاری هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆک حکومەتی هەرێم و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی کانونی دووەمی 2019 مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ مهسعود بارزانی، سهرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان کۆبووەوەو دواتر لهگهڵ نێچیرڤان بارزانى، سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبونەوەیەکی دیکەی ئهنجامدا.
بڕیارە لە سەردانەکەیدا وەزیری دەرەوەری ئەمریکا بنکە و هێزەکانیان لەهەرێمی کوردستان بەسەر بکاتەوەو ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەش 10ى کانوونی دووەمی 2019 کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان بێنێت.