تەرمی منداڵێکی ساوا لە شاری هەولێر دۆزرایەوە و پۆلیسی هەولێریش ڕایگەیاند تەرمی ئەو منداڵە لەئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەی پزیشکیدایە.
هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە کەناڵی ئێن ئاڕ تی وتووە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراونەتەوە لەوەی کە تەرمی منداڵێکی ساوا لە گۆڕستانی قەڵاتی نوێی شاری هەولێر فڕێدراوە.
وتەبێژەکەی پۆلیس دەشڵێت دوای ئاگادارکردنەوەیان لەو رووداوە دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان هەڵگرتووەتەوە و بۆ لێکۆڵینەوەی پزیشکی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێریان کردووە.
هەفتەی ڕابردووش لە ناو چاڵێک لە ناحیەى زنانەى سەر بە قەزاى کفرى لە سنورى گەرمیان تەرمى منداڵێکى ساوا دۆزرایەوە.