وادەی دابەشكردنی پارەی كارمەندانی کۆمیسیۆن ڕاگەیاندرا

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، وادەی دابەشكردنی پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران رادەگەیەنێت و لەڕۆژی سێشەممەوە دەست بەدابەشكردنی پارەكە دەكرێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوێك كە لەپەیجی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەگەرمیان بڵاوكراتەوە، ئەم هەفتەیە دابەشكردنی پاداشتی كارمەندانی هەڵبژاردنی رۆژی 12ی 5ی 2018 دەستپێدەكات و سەرەتا پاداشتی بنكەكانی ناوشار دەستپێدەكات و هەفتەی داهاتووش پاداشتی بنكەكانی دەرەوەی شار دەبێت.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان رۆژی سێشەممە 15ی 1ی 2019، دەست بەدابەشكردنی پارەكە دەكرێت و كۆمسیۆنیش داوای لەو كارمەندانەی رۆژی هەڵبژاردن كردووە، هەركەسێك كێشەیەكی هەبوو دەتوانێت سەردانی ناوەندی ١٢٦٦ بكات لە (صناعەی سلێمانی) بەرامبەر سیتی ستار، تەنیشت كتێبخانەی گشتی.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، پاداشتی كارمەندانی ناوشار لەبانكەكانی: (مەڵكەندی، گوێژە، ئەزمەڕ، بابان، باخان، تانجرۆ) دابەشدەكرێت.

پاداشتی كارمەندان و چاودێرانی سەر سندوق بڕەكەی 200 هەزار دینارە، بەڕێوەبەری وێستگە 250 هەزارو رێكخەریش 300 هەزار دینار وەردەگرێت.


PM:04:51:13/01/2019