کەشناسی وادەی دەستپێکردنەوەی بەفری ڕاگەیاند

کەشناسی ڕایگەیاند ئەم شەپۆلی بەفروبارانەی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە لەناوچە شاخاویەكان تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامی دەبێت و پاش کەمێکی دیکەش دەستپێدەکاتەوە

بژار ئەكرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاندووە لەسەنتەری پارێزگاكان شەپۆلی بەفروباران كۆتای هاتووە.

وتوشیەتی لەناوچە شاخاویەكانی رۆژهەڵات كەمێكی تر بەفر دەبارێت و لە ئێوارەوە كاریگەری ئەم شەپۆلی بەفروبارانە كۆتای دێت.




AM:10:33:18/01/2019