ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هۆکاری رێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ پۆستی پازێزگاری کەرکوک دەگەڕێنێتەوەو دەڵێت،
قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند " دواین كۆبونه‌وه‌ی پارتی و یەکێتی خراپ نه‌بوو، باشتر بوو له‌كۆبونه‌وه‌كانی تر، به‌ڵام پارتی و یه‌كێتی دوورن له‌ڕێكه‌وتن، چونكه پارتی ڕازی نیه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ یه‌كێتی بێت ده‌یه‌وێت دوای بخات بۆ دوای پێكهێنانی حكومه‌ت یه‌كێتیش به‌مه ڕازی نیه ده‌یه‌وێت هه‌موو كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد و كه‌ركوك یه‌ك "پاكێج" بن.
ڕونیشیكرده‌وه" كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێستای نێوان پارتی و یه‌كێتی پارێزگاری كه‌ركوكه، چونكه ئه‌وه ساڵێك زیاتره دۆخی كه‌ركوك به‌وجۆره‌یه پارێزگاری كه‌ركوك له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌شه، پارتی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی هه‌یه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، كه پارێزگار له‌وێوه هه‌ڵده‌بژێردرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر پارتی ئاماده نه‌بێت یه‌كێتی ئه‌و "ئستحقاقه‌ی" خۆی به‌ده‌ست بهێنێت كه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكه باشه بۆچی ده‌بێت یه‌كێتی له‌حكومه‌تێك به‌شداری بكات كه هیچ ده‌سكه‌وتی بۆ ئه‌و نه‌بێت؟!"
قادر عه‌زیز جه‌ختی كرده‌وه" به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر پۆستی پارێزگار له كه‌ركوك بدرێت به یه‌كێتی، یه‌كێتی ئاماده نیه به‌شداری له‌م حكومه‌ته‌دا بكات، " بابه‌تی پۆستی پارێزگار به‌لای یه‌كێتیه‌وه هێڵی سوره به‌هیچ جۆرێك سازشی له‌سه‌ر ناكات چونكه په‌یوه‌ندی هه‌یه به چاره‌نوسی خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌وه، ئه‌گه‌ر پارتی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دۆست بێت به‌یه‌كه‌وه حكومڕانی كوردستان بكه‌ن نابێت دژی ئه‌م " ئیستحقاقه"ی یه‌كێتی بێت، ناكرێت له هه‌رێم دۆست بین و له‌كه‌ركوك و به‌غداد ناحه‌ز و ناكۆك بین."
ده‌رباره‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستانیش، قادر عه‌زیز وتی" تا ئێستا باسی ئه‌و بابه‌ته نه‌كراوه، وه ئه‌و پۆسته به‌ته‌نها مافی پارتی نیه، پارتی ئه‌م بابه‌ته‌ی هێناوه‌ته" گۆڕێ" بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی خۆی، یه‌كێتی پێی باشه ئه‌م بابه‌ته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆری ده‌وێت گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و هه‌مواركردنی یاسا بخرێته دوای پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام پارتی ده‌یه‌وێت له‌پێش پێكهێنانی حكومه‌ت بێت، ئه‌مه‌ش یه‌كێك بووه له‌به‌ربه‌سته‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا."
ڕاشیگه‌یاند" به‌دووری نازانم یه‌كێتی ڕازی بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنێكی سیاسی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بدرێ به پارتی ئه‌گه‌ر پارتی ڕازی بێت به‌وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه، چونكه "ئه‌وله‌ویه‌تی" یه‌كێتی كه‌ركوكه، وه له‌پێناو ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان چیتر چاوه‌ڕێی پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌كه‌ن."
قادر عه‌زیز ره‌خنه‌ی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەگرێت و دەڵێت، "ئێستا گۆڕان ده‌یه‌وێت یه‌كێتی ئیزعاج بكات و بڵێت ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌بێت ئه‌و له‌گه‌ڵ پارتی ڕێك ده‌كه‌وێت ده‌ی با ڕێكبكه‌وێت، یه‌كێتی هیچ مانع-ێكی نیه، چونكه بڕوای به‌خۆیه‌تی كه پێی وایه له‌كوردستان به‌بێ ئه‌و شتێك نیه به‌ناوی حكومڕانی، یه‌كێتی له‌مه دڵنیایه هه‌ركه‌س ئه‌و گه‌مه‌یه بكات دۆڕاوه باشترین نمونه ئه‌زمونی چوارساڵی ڕابردوی گۆڕان و پارتی ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت".
ئەو ئه‌ندامەی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتیشی" پارتی وه‌ك كارتێكی فشار گۆڕان به‌كارده‌هێنێت به‌رامبه‌ر یه‌كێتی به‌داخه‌وه گۆڕان نابێت وه‌ك كارتی فشاری پارتی خۆی به‌كاربهێنێ، چونكه دواتر وه‌ك چوارساڵی ڕابردوو به‌ته‌نها خۆی باجه‌كه‌ی ده‌دا، پارتی زوو یا دره‌نگ هه‌رده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كێتی چونكه به‌بێ یه‌كێتی ناتوانێت حكومڕانی بكات، گۆڕان خۆی توشی ئه‌م گه‌مه دۆڕاوه نه‌كات باشه."