بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی بەرفبارین چەند ناوچەیەکی سلێمانی دەگرێتەوە.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، ڕێژەی بارانی ئەمساڵ لەناو سەنتەری شاری سلێمانی تاوەکو ئەم ساتە ٥٨١.٧ ملیم بووە و ١٣ سانتیممەتریش بەفر باڕیوە.
ئاسۆ کەمال هەروەها رایگەیاند، بەھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و سەرھەڵدانی بارستە ھەوایەکی ساردەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧/١/٢٠١٩ شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و دەووروبەری دەگرێتەوە و لێزمەبارانیش لە سەنتەری شاری سلێمانی دەبارێ.
بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەوان نازانن ئایا بەفربارین سەنتەری شاری سلێمانی دەگرێتەوە یان نا، چونکە "پێشبینیەکانی ئێمە بۆ ماوەی ٤٨ سەعاتە".