وەزیری دارایی گشتاندنێكی ئاراستەی وەزارەت و فەرمانگەكان كرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، گشتاندنی دارایی ژمارە (4)ی ساڵی 2019ی بڵاوكردەوە.

بەپێی گشتاندنەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كە واژوی ڕێباز محەمەد حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە و تێیدا ئاڕاستەی گشت وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت كراوە، تێیدا ئاگاداریان دەكاتەوە كە بەهۆی كۆتایی هاتنی ساڵی دارایی 2018 رەچاوی ئەم 7 خاڵانە بكرێت كە لەناوەڕۆكی گشتاندكەدا هاتووە.

لە بەشێكی گشتاندنەكەی وەزارەتی داراییدا ئاماژە بە یەكلاكردنەوە، پاكتاوكردنی پێشینەی بەردەوام و جۆراوجۆر تاكو 31/12/2018 كراوە و هەروەها فەرمانگەكانیش ئاگادار دەكاتەوە كە پێویستە لە بەرواری 10ی هەموو مانگێك تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە بنێردرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری، بەپێچەوانەوە لەكاتی نەناردنی تەرازووی پێداچوونەوە وەزارەتتان هەڵدەستێت بەپێكهێنانی لێژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵ بەشی ژمێركاری فەرمانگەكە




PM:02:20:28/01/2019