بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی چەند رێنماییەیکی تایبەت بە فرۆشگای قوتابخانەكانی دەركردو، هۆشداریش دەداتە فرۆشگای قوتابخانەکان لە ئەگەری پابەند نەبونیان رێكاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتەبەر.
ماڵپەری فەرمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، له به‌روارى 28-1-2019 له‌دیوانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى و به‌ئاماده‌بوونى لیژنه‌كانی ته‌ندروستی و به‌رپرسی پاكراگرتنی ته‌ندروستی ئه‌نجامدرا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك نوێنه‌رى فرۆشگاى قوتابخانه‌كانى شارى سلێمانى وقه‌زاوناحیه‌كانى سنورى ته‌ندروستى سلێمانى به‌مه‌به‌ستى ڕێكخستن و دانانى به‌رنامه‌ى خۆراكى فرۆشگا‌كان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى ڕێنماییه‌كى ده‌ركرد بۆفرۆشگاكانى قوتابخانه‌كان، کە بەپێی رێنماییەکە هه‌ر فرۆشگایه‌ك پابه‌ند نه‌بێت به‌و ڕێنمایه خۆراكیانه كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى دانراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانى ته‌ندروستى سلێمانى ڕێكارى یاسایى له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته‌به‌ر.
رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى به‌م شێوه‌ییه‌ن :
به‌شى خۆراك:
خشته‌ى نوێى سه‌رجه‌م فرۆشگای خوێندنگا حكومیه‌كانى شارى سلێمانى وده‌وروبه‌رى
- خواردنى ڕێگه‌پێدراو بریتی ده‌بێت له:-
(میوه‌ى ووشكراوه،جه‌ره‌سى داپۆشرا ، مێوژ،باده‌م،گوێز،فستق،قه‌یسى ووش،
له‌فه‌ى په‌تاته‌ى كوڵاو
له‌فه‌ى هێلكه‌ى كوڵاو
له‌فه‌ى په‌نیر( په‌نیرى سێگۆشه‌ى پێچراو،په‌نیرى كیرى پێراو)
له‌فه‌ى نۆكاووقاورمه
میوه (مۆز،سێ‌و،پرته‌قاڵ،لاله‌نگى)
بسكیتى پێچراو به‌هه‌موو جۆره‌كانى
گه‌نمه‌شامى
ئاو
چپس به‌هه‌مووجۆره‌كانى
نه‌سته‌له
له‌فه‌ى فلافل،مریشكى كوڵاو
خواردنه‌وه‌ى گازی دایت
خواردنى ڕێگه‌پێنه‌دراو:-
خواردنه‌وه گازیه‌كان
بنێشت –نوقڵ
له‌فه‌ى خواردنى سوره‌كراو (مریشك - په‌تاته)
تەندروستی سلێمانی ئاماژە بەوەشدەکات، له كۆتایدا بریاری ئه‌وه درا به به‌رده‌وامی چاودێری ورد بكرێت بۆ فرۆشگا‌كان و هه‌ر فرۆشگایه‌ك پابه‌ند نه‌بێت سزا بدرێت.