کەمێک پێش ئێستا لەگەڕەکێکی شاری سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەک لەناو ماڵەكەی خۆی دۆزرایەوە.
سەركەوت حەسەن وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەگەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەک لەناو ماڵەكەی خۆی دۆزرایەوە كە بە چەکی جۆری تاپڕ کوژراوە.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا هێزەكانی پۆلیس لەشوێنی رووداوەكەن و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەكیان لەبارەی راوداوەکە بەردەست نەکەوتووە.