ڕۆژی ١١ی ئام مانگە بودجەی عێراق لە پرۆژە یاساوە بووە به یاسا و پەرلەمانتارێکی کوردیش کە هاوکات ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقە وادەی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاشكرا دەکات.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە لێدۆانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، "له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، ده‌بێت فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مووچه‌ی خۆیان له بودجه‌ی عێراق وه‌ربگرن، كه بڕه‌كه‌ی مانگانه ده‌گاته 650 ملیار دینار".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌گوێره‌ی یاسای بودجه، ده‌بێت پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان بنێردرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته وه‌زیره كورده‌كان له حكوومه‌تی فیدراڵ داوای شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن".
ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا حکوومەتی ھەرێم بە فەرمی ئامادەیی خۆی بۆ رادەستکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانە بە بەغدا دەرنەبڕیوە.
ئەوەی لە دواین ژمارەی رۆژنامەی وەقائیعی عێراقیدا بڵاوکراوەتەوە، بودجەی عێراق دوا قۆناغی خۆی بڕیوە، چونکە ھەر یاسایەک لەو رۆژنامەیە بڵاوبکرێتەوە، پێویستە لە بەرواری بڵاوکردنەوەکە یاساکە جێبەجێبکرێت.