سەرۆکی کاتی پەرلەمان داوا دەکات پەرلەمانتاران ۱٨ی مانگ ئامادەبن

سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆبوونەوە، ڕێڤینگ هروری داوای لە پەرلەمانتاران کرد لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگەدا ئامادەبن.

سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا داوای لە پەرلەمانتاران کرد بەشداری کۆبوونەوەی ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگەی پەرلەمان بکەن.

زیاتر لە چوار مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستا لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن.


PM:01:24:14/02/2019