کەشناسی باران و بەفر بارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رایدەگەیەنێت" لە ناوچە شاخاویەکان بەفرو لە شوێنەکانی تر هەرێم باران بارین بەردەوام دەبێت".

کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "ئەمشەو باران بارین بەشێوەی( بچڕ و بچڕ و بە شێوەی بەردەوام ) بەردەوام دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکانی هەولێر و سلێمانی هاوکات پلەکانی گەرماش ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات".

کەشناسی ئەوەش دەخاتە روو کە بەفر لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت.

دوو رۆژە شەپۆلێکی بەفرو باران بارین رووی لەهەرێم کردووەو تا دوو شەممە ١٨ ی شوبات بەردەوام دەبێت.

کەشناسی رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ئەمڕۆی راگەیاند.






PM:10:46:15/02/2019