وتەبێژی نوێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەتیف شێخ عومەر رایدەگەیەنێت" دۆسیەكانی كەركوك، هەرێم و بەغدا رایدەگەیەنێت هەر سێ دۆسیەكە یەك پاكێجن و دەبێت پێكەوە بڕیاریان لەبارەوە بدرێت."
لەتیف شێخ عومه‌ر ئه‌ندامی ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی وتەبێژی نوێی یەکیتی بە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی راگەیاندووە "له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا یه‌كێتسی ته‌ئكیدی كرده‌وه كه به‌غدا و كه‌ركوك و هه‌رێم، یه‌ك پاكێچ بێت".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر براده‌رانی پارتی به‌و مه‌رجه‌ی یه‌كێتی رازیبوون، بێگومان یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 18 مانگی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات".
لەتیف شێخ عومەر ئەوەشی پشتڕاستكردەوە كە لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا كراوەتە وتەبێژی حزبەكەی و وتی: "دوای راییكردنی چه‌ند رێكارێكی یاسایی له‌داهاتوودا وه‌ك وته‌بێژی یه‌كێتیی خزمه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌م".