عارف روشدی، ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد كە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆر لە یەكتر نزیك بوونەتەوە و ئەگەر هەیە هەر ئەمڕۆ بگەینە ڕێككەوتن.
عارف روشدی، ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی بە میدیای فەرمی حزبەكەی كۆبوونەوەی پەرلەمان تا كاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ دواخراوە، بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتر بە لایەنەكان بدرێت بگەنە رێككەوتن، وتیشی "ئێستاش گفتوگۆی بەردەوام لە نێوان پارتی و یەكێتیدا ھەیە تا بگەنە رێككەوتن و زۆریش لێك نزیك بوونەتەوە و ئومێدی زۆرمان ھەیە بگەینە رێككەوتن".
وتیشی " ئێستا تاكە كێشە مابیتەوە، پرسی كەركووكە و رەنگە لەم دوو كاتژمێرەی داھاتوودا لەوەشدا بگەنە رێككەوتن، چونكە ھەموو ھەوڵێك دەدرێت كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەمڕۆ بكرێت".
كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیاربوو كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ساز بكرێت بەهۆی ڕێكنەكەوتنی یەكێتی و پارتیەوە بۆ كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ دواخرا.