به‌گوێره‌ی نووسراوێکی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی گەشتی دەرەوەی وڵات لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی قەدەغە دەکرێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوی ژماره (4340) له‌به‌رواری (20/2/2019) ده‌رچووه و واژوی مامۆستا به‌كر محه‌مه‌د، به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای له‌سه‌ره سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەروەردەكه، كه باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌كان كراوه، نابێت فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان به‌بێ ره‌زامه‌ندی په‌روه‌رده گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه، نابێت فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن به‌بێ ره‌زامه‌ندی په‌روه‌رده، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گه‌شته‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژیش بێت.