فه‌وزی ئه‌ترووشی، بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق و کادیری دیاری پارتی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
کەناڵی کوردستان ٢٤ بلآویکردەوە، فەوزی عەزیز میرزا، ناسراو به فه‌وزی ئه‌ترووشی، له دایكبووی 1/7/1953ی ناحیه‌ی ئه‌ترووشی سه‌ر به پارێزگای دهۆكه، ده‌رچووی كۆلێژی یاسای و رامیارییه له زانكۆی به‌غدا و له زانكۆی سۆفیا، له بوڵگاریا، ماسته‌ری له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ده‌ستهێناوه.
له ساڵی 1986ه‌وه تا 2001 به‌رپرسی لقی ئه‌وروپای پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، دواتریش به‌رپرسی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، له ساڵی 2002 تا 2003، بووه‌ته راوێژكاری رۆژنامه‌ی (المؤتمر)ى زمانحاڵی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی.
ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ماوه‌یه‌كیش به‌رپرسی چاپی رۆژنامه‌ی (خه‌بات)ی پارتی بووه له له‌نده‌ن و زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی، ئیسپانی و بولگاری زانیوه و كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می چاپكراوی شیعری هه‌یه و له بواره‌كه‌شدا، چه‌ندین خه‌ڵاتی پێبه‌خشراوه.
ئه‌ترووشی، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.