سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی وەڵامی فراکسیۆنی یەکگرتوو دەداتەوەو دەڵێت"پێكهێنانی لێژنه‌ی یاسایی به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن بووه و سزای یاسایی هیچ لایه‌نێك نه‌دراوه، نه‌شده‌بوایه فراكسیۆنی یه‌كگرتوو به‌و نه‌فه‌سه قسه‌بكات".
دوای پێکهێانی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان و بێ بەشکردنی نوێنەری فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی و ناڕەزایەتی ئەو فراکسیۆنە، ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا وەڵام دەداتەوەو دەڵێت"پێكهێنانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن بووه".
ئەو وتیشی: "پێكهێانی لیژنه‌ی یاسایی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌كاری نیه بۆ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌ڵكو له دانوستان و گفتوگۆی لایه‌نه‌كان هه‌موو لایه‌ك كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كارا ده‌كرێته‌وه".
پێش ئەو کۆنگرەیەی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "ناكرێت لیژنه‌یه‌كی گرنگی یاسایی ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی تێدانه‌بێت، ناكرێت فراكسیۆنێك یه‌ك ئه‌ندامی هه‌بێت و ئه‌ندامی له لیژنه‌ی یاسای هه‌بێت، كه‌چی ئه‌وان پێنج ئه‌ندامیان هه‌یه و هیچ ئه‌ندامێكیان له لیژنه‌ی یاسایی نییه".