ئەردۆغان: لە توركیادا كوردستان نییە، ئەوانەی ئاشقی كوردستانن با بچن بۆ باكوری عێراق

سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، هیچ هه‌رێمێك له‌ توركیا نییه به‌ ناوی كوردستان، ئەگەر ئاشقی كوردستانن، ئەوا بڕۆن بۆ باكوری عێراق لەوێ كوردستان هەیە.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا  لە میانی دیدارێكی لەگەڵ كەناڵی "ئێن تی ڤی" ر
ه‌خنه‌ی له‌ سه‌زای ته‌مه‌للی، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان- هه‌ده‌په‌ گرت و وتی "ئایا هیچ هه‌رێمێك له‌ توركیا هه‌یه‌ به‌ناوی كوردستان؟.فه‌رمون سه‌یر بكه‌ن چی ده‌ڵێت!.. ده‌ڵێت ئێمه‌ له‌ كوردستان سه‌رده‌كه‌وین."

وتیشی، "توركیا جێ بهێڵه‌، بڕۆ بۆ باشور، له‌ عیراق هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، بڕۆ بۆ ئه‌وێ، له‌ توركیا هیچ هه‌رێمێك به‌و ناوه‌ نییه‌، هه‌رێمی باشوری رۆژهه‌ڵات هه‌یه‌، هه‌رێمی رۆژهه‌ڵات هه‌یه‌، ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای سپی هه‌ن، به‌ڵام هیچ هه‌رێمێك به‌ناوی كوردستان نییه‌".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە سه‌زای ته‌مه‌للی، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ لە لیدوانێکیدا رایگەیاندبوو، ئه‌وان له‌ كوردستان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن و له‌ رۆژئاوای توركیاش كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئاكپارتی و مه‌هه‌په‌ ده‌كه‌ن.

 



AM:09:10:27/02/2019