فازڵ نەبی: بۆ مانگی ئازار 317 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم دەکرێت

سه‌باره‌ت به‌ ناردنی پارەی تەرخانکراو بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەگوێرەی یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عیراق ڕونکردنەوە دەدرێت بریكاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عیراقیش ئاشکرایدەکات "تائێستا لەبەغداوە لەزیادکردن و ناردنی پارە بۆ موچەی فەرمانبەران ئاگادارنەکراوینەتەوە".

د.فازڵ نەبی، بریكاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عیراق بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە "عیراق بۆ موچەی مانگی یەكی ئەمساڵ بەنوسراوی ڕەسمی بڕی 317 ملیار دیناری ڕەوانە كردوەو بۆ مانگی دوش بەنوسراو 317 ملیار دیناری دیكەی لە13ی 2ی 2019 ناردوە".
ئەوەشی ڕونكردەوە، لەهەردوو نوسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە ناردنی چ پارەیە بۆ موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەیەو حكومەتی هەرێمیش دەستی بەخەرجكردنی پارەی ئەو دوو مانگە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كردوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ مانگی ئاداریش كە باسی لێوەدەكرێت ناردنی 317 ملیار دینارەكە زیاددەكرێت، هیچ بنەمایەكی نییە، بەڵكو چاوەڕواندەكرێت هەر هەمان بڕە پارە بەگوێرەی یاساكە ڕەوانە بكرێت.

لای خۆیشیەوە حاجی عابد مزوری بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانكی ناوەندی ڕایگەیاند تائێستا لەلایەن حكومەتی عیراقەوە لەزیادكردنی پارەی تەرخانكراو بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاگادارنەكراونەتەوەو چاوەڕواندەكرێت لە14 تا 17ی 3ی 2019 بەغدا پارە بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكرێت.



PM:05:51:27/02/2019