لە كه‌ركوك منداڵێكی ساوا فڕێدەدرێت

شەوی رابردوو لە گەڕەكی رەحیم ئاوای شاری كەركوك منداڵێكی ساوا فڕێدراوە و لەئێستادا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشكیدایە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوکەوە بە "سپی" دراون شەوی رابردوو منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە گەڕەکی رەحیم ئاوای كەركووك فڕێدراوە، ئەمڕۆ لەلایەن خەڵكەوە ھەڵگیراوەتەوە و گەیەندراوەتە ئەو نەخۆشخانەیە.

هەر بەگوێرەی زانیاریەکان لە ئێستادا ئەو منداڵە لەژێر چاودێریی پزیشکدایە و بە وتەی پزیشکەکانی ئەو نەخۆشخانەیە، باری تەندروستیی جێگیرە.


PM:07:16:27/02/2019