ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئازار لەناحیەی زاوێتە سەر بەپارێزگای دهۆك شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە رویداو بەوهۆیەوە چوار كەس بەچەقۆ برینداربوون.
هێمن سلێمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دهۆك لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو دوو بنەماڵەیە بە چەقۆ هێرشیان کردوەتە سەر یەکتر، لە ئەنجامدا چوار كەسی بنەماڵەیەك برینداربوون، کە لە باوك و دایك، كچ و كوڕێك پێكهاتوون.
وتیشی، لەکاتی روداوەکەدا پۆلیسی دهۆك گەیشتووەتە شوێنەکەو كۆنترۆڵی دۆخەكەی كردووە،ا بریندارەکانیش لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دهۆك ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕەكەش بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە بووە و فەرمانی دەستگیركردن بۆ دوو كەس دەرچووە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستی پێكردووە.