کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە هەولێر دەستیپێکرد
کۆبوونەوەی وەفدی بالآی پارتی ویەکێتی لەهەولێر لە بینای مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستیپێکرد.
وەفدی پارتی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی یەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، هەرچی یەکێتی یە کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکایەتی شاندەکەیان دەکات.
کۆبوونەوەکە بەئامانجی گەیشتنە بەرێککەوتنێکی سیاسی نێوانیان لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پرسی کەرکوک و یەک هەڵوێستیان لە بەغدا.
چاودێران پێیانوایە کۆبوونەوەکە بەیەکێک لە کۆبوونە گرنگەکانی نێوان ئەو دوو لایەنە دادەنرێت، بەتایبەتی کە دوێنێ یەک شەممە ٣ ی ئازار کۆسرەت رەسوڵ و وەفدێکی یەکێتی لەگەڵ مەسعود بارزانی لە پیرمام کۆبوونەوە.
AM:11:50:04/03/2019