به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند "ژنێك به‌هۆى گڕگرتنى غازه‌وه له رانیه سوتا".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی" نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "له‌به‌رواری 5 ى 3 ى 2019 كاتژمێر 7 ى ئێواره بریندارێكی سوتاویان هێنایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه به‌ناوی (ع. ج) له دایكبووی 1979 پیشه ژنی ماڵ دانیشتووی ڕانیه كه سوتاوه له‌ماڵی خۆی به‌هۆی گڕگرتنی غاز".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، برینداره‌كه به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه و دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.