ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی ئازار، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لەسەر چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە حکومەتی هەرێم كۆببێته‌وه‌.

میدیاکانی نزیک لە پارتی بلاویانکردەوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبەینێیدا ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی رەوشی سیاسی و دواین پێشهاتەکان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ دەکات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لە کۆبونەوەکەدا رەوشی دانوستاندنەکان لەگەڵ لایەنەکان و رێککەوتنی سیاسی پارتی لەگەڵ هەریەک لە یەکێتی گۆڕان باس ده‌كرێت.

بەپێی زانیارییەکان  پێشبینی دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەى ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی، بڕیار لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بەو بابه‌تانه‌ بدرێت.




PM:07:18:09/03/2019