ئەمڕۆ رۆژی جلوبەرگی کوردیە
ئەمرۆ ١٠ ئازار رۆژی جلی کوردیەو خەڵکی باشووری کوردستان لە زۆربەی فەرمانگەو شوێنە فەرمی و گشتییەکان جلی کوردی دەپۆشن.
لە دوای راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ەوە، دوای کۆتایی هاتنی دەسەلآتی رژێمی دیکتاتۆری عێراق، جلی کوردی پۆشین بەشێوەیەکی بەفراوان لەبەر دەکرێت و لە ١٠ ی ئازاری هەموو ساڵێک فەرمانگەو شوێنە فەرمی و گشتییەکان بە جلی کوردیەوە دەوام دەکەن و ئاهەنگ دەگێڕن.
بە پێی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردەش ساڵانە لە خوێندگاکاندا لەم ڕۆژەدا ١٠ی ئازار ئاھەنگ و ڤیستیڤاڵ ساز دەکرێت و سرودە نیشتمانییەکان دەڵێنەوە.
AM:09:04:10/03/2019