سبەی یەکێتی‌و پارتی لە هەولێر کۆدەبنەوە

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند" سبەی ١٢ی ئازار مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە".

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی سەرکردایەتی یەکێتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" کۆبوونەوەکە بەمەبەستی گفتوگۆکردنە لەسەر ئەو پۆستانەی کە یەکێتی لە کابینەی نۆیەمی حکومەت وەریان دەگرێت".

رۆژی ٤ ی ئازار یەکێتی و پارتی لەهەولێر رێککەوتنێکی ١٨ خاڵی و پاشکۆیەکی تایبەت بەکەرکوکیان واژوو کرد، ئەو رێککەوتنە نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە لەسەر یەکلایی نەبوونەوەی پۆستەکانی یەکێتی لە هەر سێ سەرۆکایەتییەکە.
 



PM:05:40:11/03/2019