بڕیاره پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ی ئازار، هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى و پارتى له‌باره‌ى پرسى پشكى یه‌كێتیى له كابینه‌ى داهاتوو له هه‌ولێر كۆببنه‌وه.
لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی سەرکردایەتی یەکێتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" کۆبوونەوەکە بەمەبەستی گفتوگۆکردنە لەسەر ئەو پۆستانەی کە یەکێتی لە کابینەی نۆیەمی حکومەت وەریان دەگرێت".
رۆژی ٤ ی ئازار یەکێتی و پارتی لەهەولێر رێککەوتنێکی ١٨ خاڵی و پاشکۆیەکی تایبەت بەکەرکوکیان واژوو کرد، ئەو رێککەوتنە نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە لەسەر یەکلایی نەبوونەوەی پۆستەکانی یەکێتی لە هەر سێ سەرۆکایەتییەکە.