کۆبونەوەی په‌رله‌مانى كوردستان پشێوى تێكه‌وت و سه‌رۆكى په‌رله‌مان داوای لە ئه‌ندامانى فراكسیۆنی نەوەی نوێ کرد هۆڵى دانیشتنەکە جێبێڵن.
به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌ندامیان له لیژنه‌كانی (پێشمه‌رگه و ناوخۆ، سامانه سروشتیه‌كان و دارایی) فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و بەهۆیەوە پشێوی له دانیشتنی په‌رله‌مان دروستبوو.
ڤالا فەرید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان داوای لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ كرد، به‌پێی بڕگه 4 له مادده‌ی 57ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی په‌رله‌مان جێبهێڵن.
سەرۆکی پەرلەمان جەختی کردەوە، له‌كاتی بونی هه‌ر پشێویه‌كی دیکە به‌زۆر له دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كرێنه ده‌ره‌وه.