وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئاراستەی سەرجەم سەرۆكایەتیەكانی هەرێمی كوردستانی كردووە داوایكردوە بڕیاری قەدەغەكردنی كاری تەكسی جگە لە كارمەندانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایش، فەرمانبەرانیش بگرێتەوە.
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتەكە كە كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنوسراوی ژمارە (4171) لە رێككەوتی 27ی شوباتی 2019 دەریكردوە و ئاراستەی سەرجەم سەرۆكایەتیەكانی كردووە تیایدا كاری تاكسی لەفەرمانبەرانی شارستانیش قەدەغە كراوە.
لەنوسراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە "بۆ جێبەجێكردنی رێنمایی وەزارەتمان ژمارە (1) لە ساڵی 2019 تایبەت بە قەدەغەكردنی كاری شۆفێری تاكسی لە فەرمانبەر و كارمەندانی حكومی".
بەپێی نوسراوەكە جگە لە قەدەغەكردنی كاری تاكسی لەكارمەندنی ئاسایش و هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە، كارمەندانی میلاكی سەربازی دەبێت فەرمانبەرانی شارستانیش لەپلە 1تا 6 فۆرمێك پڕبكەنەوە كەتایبەتە بە قەدەغەكردنی كاری تاكسی لەو فەرمانبەرانە.
بەپێی نوسراوەكە فەرمانبەرانی شارستانیش ناتوانن لەمەودوا كاری تاكسی بكەن و دەبێت فۆڕمێك پڕبكەنەوە تایبەت بە دەستبەرداربوون لە كاری تاكسی.