بەهۆی نەخۆشیەکی سەختەوە چالاکوانی بواری ژنان و مافی مرۆڤ " نینا " کۆچی دوایی کرد.
قادر نادر چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ، لە پۆستێکدا دەڵێت "دوای ململانییەکی زۆر لەگەل شیرپەنجە بەداخەوە ئەمرو هەڤال نینا ماڵئاوایی لێکردین ".
ئەو چالاکوانە لە درێژی نووسینەکەیدا دەڵێت" هەڤال نینا یەکیک لەخەباتکەرانی ریکخراوی "چاک "بوو کەماوەی چەند سالێک بەرپرسی نەمسا ی ئەورێکخراوە بوو".
وەک هاورێکانی ئاماژەی بۆ دەکەن چالاکوانێکی خۆ نەویست و مرۆڤ دۆستی بواری مافی مرۆڤ و دیموکراسی و مافی ژنان بووە.
٤٠ رۆژ لەمەوبەر هاوسەری " نینا " بە شیرپەنجە مالئاوایی لەژیان کرد .