كاره‌بای نیشتمانی زیاد دەکرێت

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم پێشبینی دەکات كاته‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌، بگاته‌ 15 کاتژمێر.

ئومێد ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم راگه‌یاند،" "ئێستا پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌هاووڵاتیان  له‌ شه‌وو رۆژێكدا له‌سه‌روو (12 بۆ 13)کاتژمێرەوەیە".

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم ،وتیشی له‌ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌شەوه‌ دوو کاتژمێر زیادیكردووه‌و پێشبینیش دەکرێت تاكۆتایی ئه‌م مانگه‌ پێدانی کارەبا بە هاولاتیان بگاته‌ (15) کاتژمێر".





AM:10:18:18/03/2019