باندێکی دزی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیرکردنی باندێکی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، "دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی چەند تاوانێکی ڕێگریکردن و دزینی چەند بارهەڵگرێک لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - هۆبەی لێکۆڵینەوە لە دزینی ئۆتۆمبێل، توانیان تاوانبارەکان بدۆزنەوە کە پێکهاتبوون لە 4 تاوانبار".

ڕوونیشکراوەتەوە، پۆلیس سێ تاوانباریان دەستگیر کرد و تاوانبارێکیش لەلایەن لە ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر کرا و ڕایگەیاندووە لەئایندەیەکی نزیکدا وردەکاری زیاتر لەسەر ئەم باندە دەخەنە ڕوو.




PM:05:36:18/03/2019