جان ئیف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كورد لە ڕۆژئاوای کوردستان رایگه‌یاند، ناكرێت ئێمه ده‌ستبه‌رداری باشترین هاوپه‌یمانمان له شه‌ڕی دژی داعش ببین.
لۆدریان ئەوەی ئاشکراکرد پاریس هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و پرسیارانه‌ی ده‌ستنه‌كه‌وتووه، كه سه‌باره‌ت به ره‌وشی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكای كردوون و وتی "وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا بۆ ئاگاداربوون له ورده‌كاریه‌یكان سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای كردووه".
گفتوگۆی نێوان پاریس و واشنتن تایبه‌ت بووه به پرسی دیاریكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" دایه.
روونیشیكرده‌وه، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بڕیار له باره‌ی به‌شداریكردنی پاریس له چاودێریكردنی ناوچه‌ی ئارام ده‌دات، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و وه‌ڵامانه ده‌بێت، كه وه‌زیری به‌رگری له واشنتن ده‌ستی ده‌كه‌وێت.
له مانگی دیسێمبه‌ری رابردوودا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا نزیكه‌ی 2000 سه‌ربازی خۆی له سووریا بكشێته‌وه، هاوكات شه‌وی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، 400 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له سووریا ده‌مێننه‌وه.
ئه‌مه‌ریكا خوازیاره وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپایی هه‌ماهه‌نگی سوپای ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن و به‌شێك له هێزه‌كانیان له سووریا بهێڵنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا دووپاتیشیكرده‌وه، كه ناكرێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و خه‌ڵكه بین، كه له شه‌ڕی دژ به داعشدا باشترین هاوپه‌یمانمان بوون و شه‌ڕی داعشیان له‌سه‌ر زه‌وی كرد. وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات.